windows10 هه‌شت تایبه‌تمه‌ندی.


دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئابی 2015 وه‌شانی نوێ ی
ویندۆزی 10 ی راگه‌یاند. دواتر ئه‌م ویندۆزه‌ی كرده‌ خۆڕایی تا كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی 2016 به‌رده‌سته‌ له‌ سایتی فه‌رمی كۆمپانیا. وه‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ حه‌ز بكات نوسخه‌ی ویندۆزه‌كه‌ی بگۆڕێت ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌توانێت له‌م سایته‌ updateی سیسته‌مه‌كه‌ی بكات. ئێمه‌ له‌م وتاره‌ باس له‌ 8 له‌ گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ویندۆز 10 ده‌كه‌ین.
1-تایبه‌تمه‌ندی ئایكۆنی start كه‌ له‌ ویندۆزی 8 نه‌بوو.
2- تایبه‌تمه‌ندی ده‌نگی به‌ هۆی به‌رنامه‌ی voice-controlled digital assistant Cortana. كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌توانیت . هه‌موو كردارێك به‌ ده‌نگ ئه‌نجام بده‌یت. بۆ نموونه‌ : كۆپی . په‌یست. گه‌ڕان. كردنه‌وه‌. داخستنی هه‌ر پڕۆگرامێك یا فایلێك.
3- تایبه‌تمه‌ندی Xbox كه‌ ده‌توانیت یاریه‌كانی ئێكس بۆكس له‌ سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌كار بخه‌ی. 
4- برۆسه‌ری نوێ ی مایكرۆسۆفت. به‌ ناوى ئيدج له‌ شوێنی ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر  كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێی له‌ خۆ گرتووه‌.
5-پڕۆگرامه‌كانی ئۆفیس. Office apps
دیاره‌ ئێمه‌ له‌ ڤێرشنه‌كانی  پێشووی ویندۆز به‌رنامه‌كانی ئێكسڵ و ۆرد و ئه‌كسێس و پاوه‌ر پۆینت .هه‌ر له‌سه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ر به‌كارمان ده‌هێنان به‌ڵام له‌م ڤێرشنه‌ نوێیه‌ی ویندۆز ده‌توانیت مۆبایله‌كه‌ت و تابلێته‌كت ئه‌گه‌ر سیسته‌می ویندۆزی له‌سه‌ر بێت زۆر به‌ئاسانی ئۆفیس به‌كار بێنیت.
6-تایبه‌تمه‌ندی minimize واته‌ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ویندۆكان بۆ سه‌ر شریتی تاسك باركه‌ ئێستا ته‌نها به‌ جولانی ویندۆی كراوه‌ هه‌موو ویندۆكانی كراوه‌ له‌ باكگراوند دێنه‌ خواره‌وه‌.
7- تایبه‌تمه‌ندی گۆڕینی وێنه‌ی باكگراوند رۆژانه‌ كه‌ هه‌ر رۆژیك باكگراوندێكی جوان و تازه‌ بۆ سه‌رشاشه‌ داده‌نێت له‌ ڕێگای كرداری windwos spotlight له‌ شوێنی گۆڕینی باكگراونده‌كان.
8-زیادكردنی چه‌ندین كردار بۆ لیستی start كه‌ ئه‌مه‌ له‌ ڤێرشنه‌كانی پێشوو نه‌بوو.


زه‌رده‌خه‌نه‌كانشاردنه‌وه‌