هۆنراوه‌ی پاییز. گۆران

 - پاییز - ھۆنراوەی مامۆستا گۆران 
              
پاییز، پاییز !
بووکی پرچ زەرد
من مات ، تۆ زیز

هەردوو هاودەرد
من فرمێسکم، تۆ بارانت
من هەناسەم، تۆ بای ساردت

من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایە؛ دادم، دادت
هەرگیز ... هەرگیز ...
پاییز، پاییز !
پاییز، پاییز !
شان و مل ڕووت
من مات، تۆ زیز
هەر دووکمان جووت !
هەرچەند گوڵ سیس ئەبێ، بگرین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ، بگرین
پۆلێ باڵدار ئەفڕێ، بگرین
بگرین.. بگرین...
چاومان نەسڕین
هەرگیز ... هەرگیز ...
پاییز، پاییز !


زه‌رده‌خه‌نه‌كانشاردنه‌وه‌